ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

هاوەڵکار لەزمانی کوردیدا




هاوەڵکار لەزمانی کوردیدا




هاوە‌ڵکار وشەیەکە  پێناسەی کارێک دەکات و شوێنی یان کاتی یان چۆنیەتی ڕوودانی کارەکە ڕووندەکاتەوە. و ئاوە‌ڵکار دە‌کرێت بە‌ چە‌ند جۆرێک

جۆرە‌کانی هاوە‌ڵکار

هاوە‌ڵکاری کاتی

ئاوە‌ڵکاری کاتی ئاوە‌ڵکارێکە‌ کە‌وا کاتی ڕوودانی کارە‌کە‌ نیشاندە‌دات و واتاکە‌شی تە‌واو دە‌کات.
نموونە‌:
١- سبە‌ی دە‌چم بۆ بازاڕ.
لە‌م نموونە‌یە‌دا ووشە‌ی (سبە‌ی) ئاوە‌ڵکاری کاتیە‌ وە‌ تە‌واوکە‌ری کاری (دە‌چم)ە‌.

هاوە‌ڵکاری شوێنی

ئاوە‌ڵکاری شوێنی ئاوە‌ڵکارێکە‌ کە‌وا شوێنی ڕوودانی کارە‌کە‌ نیشاندە‌دات و واتاکە‌شی تە‌واو دە‌کات.
نموونە‌:
١-لە‌ قوتابخانە‌ وانە‌ دە‌خوێنم.
لە‌م نموونە‌یە‌دا ووشە‌ی (لە‌ قوتابخانە‌) ئاوە‌ڵکاری شوێنیە‌ وە‌ تە‌واوکە‌ری کاری (دە‌خوێنم)ە‌.

هاوە‌ڵکاری چۆنیە‌تی

ئاوە‌ڵکاری چۆنیە‌تی ئاوە‌ڵکارێکە‌ کە‌وا چۆنیە‌تی ڕوودانی کارە‌کە‌ نیشاندە‌دات و واتاکە‌شی تە‌واو دە‌کات.
نموونە‌:
١-بە‌پە‌لە‌ وانە‌ دە‌خوێنم.
لە‌م نموونە‌یە‌دا ووشە‌ی (بە‌پە‌لە‌) ئاوە‌ڵکاری چۆنیە‌تیە‌ وە‌ تە‌واوکە‌ری کاری (دە‌خوێنم)ە‌.

هاوە‌ڵکاری ڕێکخستن

ئاوە‌ڵکاری ڕێکخستن ئاوە‌ڵکارێکە‌ کە‌وا شێوە‌ی ڕێکخستنی ڕوودانی کارە‌کە‌ نیشاندە‌دات و واتاکە‌شی تە‌واو دە‌کات.
نموونە‌:
١-پیاوە‌کان دە‌ستە‌ دە‌ستە‌ ھاتن.
لە‌م نموونە‌یە‌دا ووشە‌ی (دە‌ستە‌ دە‌ستە‌) ئاوە‌ڵکاری ڕێکخستنە‌ وە‌ تە‌واوکە‌ری کاری (ھاتن)ە‌.

هاوە‌ڵکاری چە‌ندیە‌تی

هاوە‌ڵکاری ڕێکخستن ئاوە‌ڵکارێکە‌ کە‌وا چە‌ندیە‌تی(بڕی) ڕوودانی کارە‌کە‌ نیشاندە‌دات و واتاکە‌شی تە‌واو دە‌کات.
نموونە‌:
١-ھە‌تاوی نە‌ورۆز مانگی جۆ درە‌و
زۆر ھاتوون و چوون بە‌ ڕۆژ و بە‌ شە‌و
لە‌م نموونە‌یە‌دا ووشە‌ی (زۆر) ئاوە‌ڵکاری چە‌ندیە‌تییە‌ وە‌ تە‌واوکە‌ری کاری (ھات, چوو)ە‌.

ب?اوکردن?و?

2 لێدوانەکان

لێدوانەکان
5 November 2018 at 22:57 سڕینەوە

.ئەو بە شەو سەفەر ئەکات
(ئەرک و پۆلێنی ڕێزمانی (بە
چییە لەو ڕستەیەدا؟

رد
avatar