جێناوه‌كان له شێوه‌زاری هه‌ورامیدا
1- جێناوه سه‌ربه‌خۆكان بریتین له:
(من -ئیمه ، تو - شمه، ئاد/ئاده -ئادئ)
2- جێناوه لكاوه‌كان ده‌كرێن به پێنج ده‌سته‌وه هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی (كات و هێز و ڕێژه)ی كرداره‌كان به‌كاردێن و ده‌بنه به‌شێكی پێكهێنه‌ری كرداره‌كه. (جیناوه لكاوه‌كان له خشته‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه)
ده‌سته‌ی یه‌كه‌م: له‌گه‌ل كرداری ڕابردووی تێپه‌ر به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه جگه له ڕابردوی ئخباری به‌رده‌وام نه‌بێت رۆل ده‌بینێت.
-رابردوی ئیخباری روتی تیپه‌ر / گیرته‌م
-رابردوی ئیخباری نزیكی تیپه‌ر / گیرته‌نم
-رابردوی ئیخباری دووری تیپه‌ر / گیرته‌بیم
-رابردوی ئینشائی روتی تیپه‌ر / گیرته‌بییم
-رابردوی ئینشائی نزیكی تیپه‌ر / گیرته‌بوم
-رابردوی ئینشائی به‌رده‌وامی تیپه‌ر / گیرتیم
-رابردوی ئینشائی دووری تیپه‌ر / گیرته‌بیه‌بییم
ده‌سته‌ی دووه‌م: له‌گه‌ڵ كرداری رابردووی ئیخباری به‌رده‌وامی تێپه‌ر و تێنه‌په‌ڕ دا به‌كاردێت. نموونه/ گێرینئ (تیپه‌ر)
گنینئ(تێنه‌په‌ر)
ده‌سته‌ی سێیه‌م: له‌گه‌ڵ كرداری رابردووی ئیخباری ساده‌ی تێنه‌په‌ڕ دا به‌كاردێت. نموونه/ كوتی
ده‌سته‌ی چواره‌م: له‌گه‌ڵ كرداری رابردووی ئیخباری نزیكی تێنه‌په‌ڕ دا به‌كاردێت. نموونه/كوته‌نا
ده‌سته‌ی پێنجه‌م: له‌گه‌ڵ ئه‌م كردارانه‌ی خواره‌وه‌دا به‌كاردێن.
1-رابردوی ئینشائی نزیكی تێنه‌په‌ڕ / وته‌بوو
2-رانه‌بردوی ئیخباری بۆ داهاتوو (تێپه‌ڕ و تێنه‌په‌ڕ) / گیروو (تێپه‌ر) ، گنوو (تێنه‌په‌ڕ)
3- رانه‌بردوی ئیخباری بۆ ئێستا / گیرای گیروو (تیپه‌ر) ، گنای گنوو (تێنه‌په‌ڕ)
ئاماده‌كردنی : شەهرەزاد
ی.س