چۆنێتی
گۆڕینی ڕستەی بکـــــــــەردیار بۆ ڕستەی بکـــــــەرنادیار لە کرمانجی ژووروودا
ئامادەکردنی: ڕێبوار عەبدوڵا ساڵح
بۆ گۆڕینی
ڕستەیەکی بکەر دیار بۆ ڕستەیەکی بکەر نادیار پێویستە ئەم هەنگاوانە بنێین
١_سەرەتا
بە دوای بکەر و هەموو ئەوانەدا دەگەڕێین کە پەیوەندییان بە بکەرەوە هەیە و لەڕستە
بکەر نادیارەکەدا نایان نوسینەوە وە ئەگەر بکەرەکە نیشانەی (ی،ێ)پێوە بوو ئەویش
لادەبەین چونکە پەیوەندی بە دۆخی بکەرەوە هەیە(بۆ نێر ی،بۆ مێ ێ.(بکەر ئەو وشەیەیە
کە لە ڕستەکەدا کارەکە ئەنجام دەدا یان کارەکەی دەدرێتە پاڵ).
٢_دوای
ئەوەی بکەرمان دۆزیەوە ئنجا بەدوای بەرکاردا دەگەڕێین چونکە کاری بکەر نادیار
تەنها لە کاری تێپەڕ درووست دەکرێ کە پێویستی بە بەرکارە،وە بەرکارەکەش بەزۆری لە
دوای بکەرەکەوە دێت وە ئەگەر تەواوکەری بەیاریدەش هەبوو ئەویش دەنوسینەوە.وە ئەگەر
بەرکارەکە نیشانەی (ی،ێ)ی پێوە بوو لایان دەبەین.
٣_کە
بەرکارمان دیاری کرد ئینجا لە سەرەتای ڕستە بکەر نادیـــــارەکەی دادەنێین لە
هەمان کاتدا ئەرکەکەی لە بەرکارەوە دەبێت بە جێگری بـــــــــــــکەر.
٤_دوای
ئەوە سەیری کاتی ڕستەکە دەکەین ئەگەر کارەکە ڕابوردوو بوو ئەوا بەپێی ئەم یاسایە
دەیکەین بە بکەر نادیار بەڕەچاو کردنی جۆرەکانی کاری
ڕابوردوو(نزیک،دوور،تەواو،بەردەوام،دانانی)
هات(هاتە)
هاتبوو
هاتبوو
جێگری بکــــــــــــەر+
هاتییە +جێناوی لکاو +چاوگ.
دهات(ە)
هاتبا
دهات(ە)
هاتبا
واتا:_
١_بەرکار کە بۆتە جێگری بکەر لەسەرەتا دایدەنێین.
١_بەرکار کە بۆتە جێگری بکەر لەسەرەتا دایدەنێین.
٢_ئنجا
یەکێک لە جۆرەکانی کاری ڕابوردوو دێت کە لەچاوگی(هاتن)وەری دەگرین و وەک کاری
یاریدەدەر لە دوای جێگری بکەر دایدەنێین ئەمەش بەپێی کاری ناو ڕستە بکەر دیارەکە
دەبێت واتا کام جۆری کاری ڕابوردوو بێت هەمان جۆر هەڵدەبژێرین.
٣_ئنجا
جێناوی لکاو دێت کە بەپێی جێگری بکەرەکە دایدەنێین چونکە بۆ ئەو دەگەڕێتەوە.
وە ئەگەر جێگری بکەر کەسی سێیەمی تاک بوو ئەوا جێناوە لکاوەکە دەرناکەوێ.
وە ئەگەر جێگری بکەر کەسی سێیەمی تاک بوو ئەوا جێناوە لکاوەکە دەرناکەوێ.
٤_لە
کۆتاییدا چاوگ دێت کە لە کرداری ناو ڕستە بکەر دیارەکە وەری دەگرین واتا کردارەکە
دەکەینەوە چاوگ.
ئنجا:-
١_ئەگەر کاری ڕستە بکەر دیارەکە کاری ڕابردووی نزیک بوو ئەوا لە کاتی درووست کردنی ڕستەی بکەر نادیاردا لە دوای جێگری بکەرەکە (هات،ە)دابنێین.
کابرای دزەک گرت.
کابرا:بکەرە
ی:بۆ دۆخە بە ناوی نێرەوە دەنوسێت
دزەک:بەرکارە.
گرت:کاری ڕابردووی نزیکە.
کابرا هات(هاتە)گرتن.

٢_ئەگەر
کاری ڕستە بکەر دیارەکە کاری ڕابوردووی دوور بوو ئەوا لە دوای جێگری بکەر
(هاتبوو)داەنێین.
جوتیاری زەڤی کێڵابوو،
زەڤی هاتبوو کێڵان.
جوتیاری زەڤی کێڵابوو،
زەڤی هاتبوو کێڵان.
٤_ئەگەر
کاری ڕستە بکەر دیارەکە کاری ڕابردووی تەواو بوو ئەوا لە دوای جێگری
بکەر(هاتییە)دادەنێین.
ئازادی نان خوارییە.
نان هاتییە خوارن.
ئازادی نان خوارییە.
نان هاتییە خوارن.
٥_ئەگەر
کاری ڕستە بکەر دیارەکە ڕابردووی بەردەوام بوو ئەوا لە دوای جێگری بکەر
(دهات،دهاتە)دادەنێین.
وێ هەڤیر دشێلا.
هەڤیر دهات(دهاتە)شێلان.
وێ هەڤیر دشێلا.
هەڤیر دهات(دهاتە)شێلان.
٦_ئەگەر
کاری ڕستە بکەر دیارەکە کاری ڕابردووی نزیکی دانانی بوو ئەوا لە دوای جێگری بکەر
(هاتبا)دادەنێین.
خوزی من سێڤ کڕیبا.
خوزی سێڤ هاتبا کڕین.
خوزی من سێڤ کڕیبا.
خوزی سێڤ هاتبا کڕین.
بەڵام
ئەگەر کاتی ڕستە بکەر دیارەکە ڕانەبوردوو بوو بەڕەچاو کردنی هەردوو جۆرەکەی(ئێستاو
ئاییندە)ئەوا بەپێی ئەم یاسایە دەیکەین بە بکەر نادیار.
دهێ
جێگری بکەر +دێ هێ + جێناوی لکاو+چاوگ.
جێگری بکەر +دێ هێ + جێناوی لکاو+چاوگ.
واتا:-
١_ئەگەر کاری ڕستە بکەر دیارەکە کاری ڕانەبوردووی ئێستا بوو ئەوا لە دوای جێگری بکەر (دهێ)
دادەنێین.
ئەز چیرۆکەکی دنڤیسم.
چیرۆکەک دهێتە نڤیسین.
١_ئەگەر کاری ڕستە بکەر دیارەکە کاری ڕانەبوردووی ئێستا بوو ئەوا لە دوای جێگری بکەر (دهێ)
دادەنێین.
ئەز چیرۆکەکی دنڤیسم.
چیرۆکەک دهێتە نڤیسین.
٢_ئەگەر
کاری ڕستە بکەر دیارەکە کاری ڕانەبردووی ئاییندە بوو ئەوا لە دوای جێگری بکەر(دێ
هێ)
دادەنێین.
ئەم نانی دێ خۆین.
نان دێهێتە خارن.
دادەنێین.
ئەم نانی دێ خۆین.
نان دێهێتە خارن.
تێبینی:-
١_لە کرمانجی ژووروودا دوو دەستە جێناوی سەربەخۆمان هەیە
کە دەستەی یەکەم بریتین لە:-
١_لە کرمانجی ژووروودا دوو دەستە جێناوی سەربەخۆمان هەیە
کە دەستەی یەکەم بریتین لە:-
من _ مە
تە _ وە
وی(وێ)_وان
تە _ وە
وی(وێ)_وان
وە دەستەی
دووم بریتین لە:-
ئەز - ئەم
توو -هون(هوین)
ئەو - ئەو
ئەو بۆ کەسی سێیەمی تاک و کۆیە بەڵام بۆ کۆیەکە دەبێ کردارەکە جێناوی لکاوی (ن)ی پێوەبێ بۆ ئەوەی ببێ بە کۆ واتا هەمیشە لە شێوەی تاکدا دەبێ بەڵام بە (ن)ەکە دەبێ بە کۆ.
ئەو هات.
ئەو هاتن.

دەستەی
یەکەم(من-مە)بە هیچ شیوەیەک لە دۆخی بکەری یان جێگری بکەریدا لەگەڵ کاری تێنەپەڕدا
بەکار نایەت (هاتن)چاوگێکی تێنەپەڕە کە سەرجەم کارە یاریدەدەرەکانی لێ دروست
دەکەین.
بۆیە هەر کاتێ بەرکار لە دەستەی یەکەم(من-مە)بوو ئەوا لە کاتی گۆڕینی ڕستەکە بۆ بکەر نادیار دەبێ جێناوی سەربەخۆ لە دەستەی (من-مە)بگۆڕین بە هەمان جێناو لە دەستەی (ئەز-ئەم)
بۆیە هەر کاتێ بەرکار لە دەستەی یەکەم(من-مە)بوو ئەوا لە کاتی گۆڕینی ڕستەکە بۆ بکەر نادیار دەبێ جێناوی سەربەخۆ لە دەستەی (من-مە)بگۆڕین بە هەمان جێناو لە دەستەی (ئەز-ئەم)
ئەم وی
دگرین.
ئەم؛بکەر
وی؛بەرکارە لە دەستەی یەکەم(من-مە)
ئەم؛بکەر
وی؛بەرکارە لە دەستەی یەکەم(من-مە)
وی واتا
ئەو لە دەستەی دووەم (ئەز-ئەم)
ئەو دهێتە گرتن.
ئەو دهێتە گرتن.
ئەز تە
دبینم.
توو دهێیە بینین.
توو دهێیە بینین.
تێبینی :-
٢-ئەگەر بەرکار لە ڕستە بکەر دیارەکە کۆ بوو واتا(ان)ی کۆی پێوە بووئەوا لە کاتی گۆڕینی ڕستەکە بۆ بکەر نادیار نیشانەی کۆ(ان)لە جێگری بکەرەکە دەکەینەوە چونکە لە دۆخی بکەری یان جێگری بکەری دەبێ ناوەکە لە شێوەی تاکدا بێت وە بۆ ئەوەی کۆبوونی خۆی لە دەست نەدا (ن)ی جێناوی لکاو لە دوای (دهێ،دێ هێ)دادەنێین کە دەیسەلمێنی جیگری بکەر(ناوەکە)کۆیە.
دارڤان داراندبڕن.
داران ؛کە بەرکارە کۆیە.
دار دهێ(ن)ە بڕین.