ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

گۆڕانكارییەكانی كتێبی زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی


گۆڕانكارییەكانی كتێبی زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی


م.یونس سلێمان ئەحمەد، مامۆستای ئامادەیی شەهید مامۆستا بەختیار

ساڵانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەكانی وەزارەتی پەروەردە كتێبی قۆناغە جیاوازەكانی خوێندن چاپ دەكرێت، زۆرجار گۆڕانكاری لە كتێبەكاندا ڕوودەدات.
 یەكێك لەو كتێبانە كە ئەمساڵ سەرلەنوێی چاپكراوەتەوە كتێبی زمان و ئەدەبی كوردی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەییە، چاپەكە هی ساڵی 2015  چاپی دەیەمە لەلایەن كۆمپانیایەكی تازەوە چاپكراوە، بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنییەكان  چەند گۆڕانكارییەك كراوە گرنگە بۆ مامۆستایان بزانن  كە دەبێت لەسەر چاپی نوێی وانە بڵێنەوەو خوێندكاران ئاگادار بكەنەوە لە گۆڕانكارییەكان.

ئەمەش سەرجەم گۆڕانكاییەكانە:
1- لاپەڕە /12 پەراوێزەكەی بەمشێوەیە بێت:

(١) لەشێوەزاری كرمانجی ژووروودا، لەجیاتی نیشانەی (وە)، نیشانەی (یە)لە ڕابردووی تەواوی ڕاگەیاندندا بەكاردێت، وەك :
  هێناوە - هێنایە             چاندووە - چاندییە
* هەروەها لەهەندێ ناوچەی كرمانجی ژووروو بەمشێوەیەش درووست دەكرێت:
( یا + ڕابردووی نزیكی ڕاگەیاندن + ی ) وەك:
یا هینا + ی = یاهینای
( یێ + ڕابردووی نزیكی ڕاگەیاندن + ی ) وەك:
یێ + چاند + ی = یێ چاندیە

2- لاپەڕە (13) ڕستەی/ ٤ ئ [ هەكە ئەز شیابام، دا دگەل هەوە هێم ] لاببرێت لەگەڵ وشەی (شیابام) لەلاپەڕە/ 14

3- لاپەڕە/ 16  لە بەكورتیدا ئەمەش زیادبكرێت:
لە كارە تێپەڕەكان، شێوازی ڕێژەیی دانانی، كارەكان لەشێوەی ( كاری بكەر نادیار)یش دروست دەبێت، بۆ نموونە:
خۆزگە نامەكەی نوسرابا.
رەنگە نامەكەی بنوسرێت.

4- لاپەڕە/ 33  ژمارە/ 4 لەهێڵی یەكەم ( كاری مەرج) بكرێتە ( ڕستەی كاری مەرج)

5- لاپەڕە/ 36 نموونەی/ 3 پ لاببرێت لەگەڵ ڕوونكردنەوەكەی لە لاپەڕە /39

6- لاپەڕە/ 39 لەهێڵی/ 6 نووسراوە، كە بریتین لە [ ناو، جێناو، هاوەڵناو، هاوەڵكار] وشەی (چاوگ)یش  زیادبكرێت.

7- لاپەڕە/ 40 ( لەڕستەی/ 4) بكرێتە ( لەڕستەی/3) وە (لەڕستەی/5) بكرێتە (لەڕستەی/4)

8- لاپەڕە/ 66 لەڕستەی/ 4 هێڵ بەژێر وشەی (هەژار) بكێشرێت و هێڵی ژێر وشەی
 ( دەوڵەمەند) لاببرێت. لەڕستەی/ ج لاپەڕە/ 67 هێڵ بەژێر وشەی (بەتوانا) بكێشرێت.

9- لاپەڕە/ 73 ڕاهێنانی/ 1 لقی/2 نیشانەی پرس (؟) بكرێتە (.)

10- لاپەڕە/ 74 لقی /ب/ سێیەم هێڵ بكێشرێت بەژێر ( لەدوور)

11- لاپەڕە/ 83 لەهێڵی یەكەم، وشەی (دیارخەر) بكرێتە ( تەواوكەر)

12- لاپەڕە/ 141 لەهێڵی دووەم، وشەی (ئینگلیزی) بكرێتە ( لاتینی) ، لەدوا دێڕدا، وشەی (زانستییەكاندا) بكرێتە ( زانستەكانی دیكە)

13- لاپەڕە/ 142 [ سەدەی پێنجی پێش زایین] بكرێتە [ سەدەی شەشەمی پ.ز]، وە (دووشاعیری گەورەی یۆنان) بكرێتە ( سێ‌ شاعیری گەورەی یۆنان) وە لەدوای ( ئەسخیلۆس) ناوی ( سوفوكلیس) زیادبكرێت.

14- لاپەڕە/ 145 لەدێڕی پێنجەم (سەدەی ڕابردوو) بكرێتە (سەدەی نۆزدە)

15- لاپەڕە/ 155 ( هەر لەچلەكانی سەدەی ڕابردوو) بكرێتە ( لەساڵی 1941ز)

16- لاپەڕە/ 156 ناوی (هەستان) بكرێتە (هەسان).

17- لاپەڕە/157 لەدێڕی/11 لەدوای (بەشی كوردی) ( لەساڵی 1959-1960) زیادبكرێت.

18- لاپەڕە/ 172 لەهێڵی یەكەم لەدوای ( گۆڤاری هاوار) ( لەساڵی 1932ز) زیادبكرێت.

19- لاپەڕە/ 182 لەدێڕی/7 (شەستەكان) بكرێتە (ساڵی 1966ز)

ب?اوکردن?و?

:)
:(
hihi
:-)
:D
=D
:-d
;(
;-(
@-)
:P
:o
:>)
(o)
:p
:-?
(p)
:-s
(m)
8-)
:-t
:-b
b-(
:-#
=p~
$-)
(y)
(f)
x-)
(k)
(h)
cheer