وانـــەی سێیەم :کاری رانەبردووی دانـــانــــی و کاری ( کارا نادیار) لەشێوازی ڕێژەی دانانی:
یاساکەی : (بـ + ڕەگی کار + جێناوی لکاو ( م ..ین ، یت ...ن، ێت ،ات ...ن)
وەکو: کێڵان ..................بکێڵم ...بکێڵین
بکێڵیت ...بکێڵن
بکێڵێت ...بکێڵن
بکێڵیت ...بکێڵن
بکێڵێت ...بکێڵن
تێبینی/ ئەو چاوگانەی کەپاشگری (ەوە) یان پێوەیە دوای بەکارهێنانی یاسای کاری ڕانەبردووی دانانی (ەوە) لەدوای جێناوەکە دەنوسرێتەوە:
بۆ نموونە: بردنەوە : ببەمەوە ...ببەینەوە
ببەیتەوە ...ببەنەوە
بباتەوە ...ببەنەوە
...................................................
ببەیتەوە ...ببەنەوە
بباتەوە ...ببەنەوە
...................................................
تێبینی/ هەموو شێوازی دانانی لەکاری (رابردوو ،ڕانەبردوو ) بەئامرازی (نە) نەرێ دەکرێن لەکاری (سادە، دارژاو ، لێکدراو ) بۆ :نموونە:
١.کاری رابردووی نزیکی دانانی : خوێندبا ...نەخوێندبا
٢.کاری رابردووی تەواوی دانانی :هەڵکەوتبێت ...هەڵنەکەوتبێت
٣. کاری رابردووی دووری دانانی : بانگ کردبووبا ....بانگ نەکردبووبا
٢.کاری رابردووی تەواوی دانانی :هەڵکەوتبێت ...هەڵنەکەوتبێت
٣. کاری رابردووی دووری دانانی : بانگ کردبووبا ....بانگ نەکردبووبا
.....................................................
کاری رانە بردووی دانانی : بخۆم ..نەخۆم
رابسپێرم ...ڕانەسپێرم
کاری رانە بردووی دانانی : بخۆم ..نەخۆم
رابسپێرم ...ڕانەسپێرم
................................................................
تێبینی :کاری( کارا نادیار) لەشێوازی ڕێژەی دانانی بەم شێوەیە درووست دەبێت:
یەکەم :بۆ ڕابردوو:
١.کاری رابردووی نزیکی دانانی کارا نادیار : (ڕەگ + را + با)... خوێنرا با
٢.کاری رابردووی تەواوی دانانی کارا نادیار : (ڕەگ + را +بێت)...نوسرا بێت
٣. کاری رابردووی دووری دانانی کارا نادیار : (ڕەگ + را + بووبا ) ..فرۆشرا بووبا
٢.کاری رابردووی تەواوی دانانی کارا نادیار : (ڕەگ + را +بێت)...نوسرا بێت
٣. کاری رابردووی دووری دانانی کارا نادیار : (ڕەگ + را + بووبا ) ..فرۆشرا بووبا
دووەم : کاری رانەبردوو:
کاری رانەبردووی دانانی کارا نادیار: (ب + هێن + رێ)... بهێنرێ
.......................................................................
تێبینی : لەکاری ڕانەبردووی دانانی (داڕژاو ، لێکدراو ) دەتوانین نیشانەی (ب) لاببەین ئەویش بۆ ئاسانی زمان :
.......................................................................
تێبینی : لەکاری ڕانەبردووی دانانی (داڕژاو ، لێکدراو ) دەتوانین نیشانەی (ب) لاببەین ئەویش بۆ ئاسانی زمان :
نموونە: ڕابگرم .....ڕاگڕم / بەشدار ببم.... بەشداربم
................................................
................................................
تێبینی : دەتوانی کاری (ڕانەبردووی ڕاگەیاندن ) بگۆڕین بۆ کاری (رانەبردووی دانانی ) بەپێچەوانەشەوە: بۆ نموونە :
١.بەگۆڕینی نیشانەی (دە) بۆ (ب) کاری رانەبردووی ڕاگەیاندن دەبێتە کاری رانەبردووی دانانی:
دەخۆم : کاری رانەبردووی راگەیاندن ..بخۆم :کاری رانەبردووی دانانی.
٢. بەگۆڕینی نیشانەی (ب) بۆ (دە) کاری رانەبردووی دانانی دەبێتە کاری رانەبردووی ڕاگەیاندن:بۆ نموونە :
بخۆم :کاری رانەبردووی دانانی....دەخۆم : کاری رانەبردووی راگەیاندن ..
.......................................................
.......................................................
تێبینی :لەڕستەی دانانی هەندێک (وشە ، کاری یاریدە دەر ) بەکار دێت ؛وەکو:
١. (خۆزگە ، بریا، کاشکی) وشەن بۆ ئاوات و ئارەزوو بەکار دەهێنرێن :
خۆزگە لەکارەکە سەرکەتبا .
بریا وانەکەم خوێندبا
کاشکی چوو بووبام بۆ زانکۆ
بریا وانەکەم خوێندبا
کاشکی چوو بووبام بۆ زانکۆ
٢.(ڕەنگە ، لەوانەیە) وشەن بۆ شک و گومان بەکاردێن :
ڕەنگە باران ببارێت
لەوانەیە خانووەکەیان کردبێت.
لەوانەیە خانووەکەیان کردبێت.
٣. (خوایە) ناوێکی تایبەتی یە بۆ دوعاو پاڕانەوە بەکاردێت:
بۆ نموونە: خوایە سەرکەوتوومان بکەیت.
........................................................................
(کارە یاریدەدەرەکان)
........................................................................
(کارە یاریدەدەرەکان)
یەکەم : ( دەبێت ،دەبوو، دەبوایە ) کاری یاریدەدەرن بۆ پێویستی :
ا. دەبێت بچم بۆ ئاهەنگەکە.
ب.دەبوو کارەکەم کردبا .
ج.دەبوایە لێرە نەڕۆیشتبووبا .
ب.دەبوو کارەکەم کردبا .
ج.دەبوایە لێرە نەڕۆیشتبووبا .
دووەم : (دەمەوێت ) کاری یاریدەدەرە بۆ ویستن بەکاردێت :
نموونە: دەمەوێت لەتاقیکردنەوەکاندا سەربکەویت .
سێیەم : (دێم ) کاری یاریدەدەرە بۆمەبەست بەکاردێت :
نموونە: دێم تا لە ئاهەنگەکە بەشدار بم.
چوارەم : (دەوێرم) کاری یاریدەدەرە بۆوێران و توانین بەکاردێت :
نموونە: دەوێرم ڕووبەڕووی دوژمن بوەستم .
...............................
سەرچاوە: پەیجی ئەدەب و زمانی کوردی
...............................
سەرچاوە: پەیجی ئەدەب و زمانی کوردی