ماڵپەڕی ڕێزمانی کوردی

ماڵپەڕى ڕێزمانی کوردی:: پەنجەرەیەک بۆ خزمەتکردنی ڕێزمانی کوردی

کێشەکانى ڕێنووسی کوردی



کێشەکانى ڕێنووسی کوردی 

بەشی دووەم 

ئامادەکردنی: م.یونس سلێمان ئەحمەد
کێشەی ( ڕ) قەڵەو لەسەرەتای وشەدا
یەکێک لەکێشەکانی ڕێنووسی کوردی لەئێستادا ( ڕ) قەڵەوە لەسەرەتای وشەدا بۆ ئەمەش دوو ڕای جیاواز هەیە، ڕایەکیان ئەوەیە کە هەموو (ڕ) سەرەتا قەڵەوە پێویست لەسەرەتادا بنووسرێت. وەکو
( ڕاگەیاندن، ڕۆژ، ڕابوون، ڕەهەند، ڕووداو، ڕەهێڵ، ڕێگا، ڕابردوو، ڕەنگین، ڕووبار، ڕۆشنبیری، ڕۆژهەڵات، ڕێکخستن، ڕێکەوتن ... )
ڕایەکی تر دەڵێت مادەم هەموو (ڕ) سەرەتا قەڵەوە پێویست بەوەناکات کە بە ڕ بنووسرێت، هەر بە ر بنووسرێت. وەکو
( راگەیاندن، رۆژ، رابوون، رەهەند، رووداو، رەهێڵ، رێگا، رابردوو، رەنگین، رووبار، رۆشنبیر، رۆژهەڵات، رێکخستن، رێکەوتن ... )
لەنێوان ئەم دوو ڕایەدا ڕای یەکەم بەهێزە پێویسته هەموو بە ڕ سەرەتا بنووسرێت، ناکرێت لەبەرئەوەی هەموو ڕ سەرەتا قەڵەوه پێویست بەوە نەکات بنووسرێت.

ب?اوکردن?و?

1 لێدوانەکان :

لێدوانەکان